پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی 1ی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێیدا هاتووە، بەبۆنەی یەكی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهانەوە پیرۆزبایی گەرم لە گشت كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوو لە كوردستان دەكەین. كرێكارانی كوردستان لە گشت قۆناغەكاندا ژیانێكی سەختیان بەڕێكردوە، چونكە لەسەردەمی دكتاتۆریدا مافەكانیان بەئاشكرا زەوت و پێشێلكراوە و لەسەردەمی دوای دكتاتۆریشدا هەر وەك پێویست نەتوانراوە ئەو مافانەیان دابینبكرێت كە شایستەیین.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لەم بۆنەیەدا بۆ گشت كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوو تەئكیددەكەینەوە كە یەكێتی وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات پشتیوانیی هەمیشەیی خەباتی سەندیكایی و پیشەیی كرێكارانە و داكۆكیكاری بەردەوامی گشت مافەكانیانە لە ڕێگای تیمی یەكێتی لەحكومەت و پەرلەمان و ڕێكخراو و سەندیكاكانەوە پێداگریی دەكات بۆ چەسپاندنی یاسای كاری سەردەمیانەی كرێكاران لە كوردستان و عێراقدا كە ببێتە بنەمای باشكردنی ژیان و گوزەرانیان.

بابەتی پێشتر

لە ئەنبار مووشەكبارانی بنكەیەكی سەربازیی كرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆتایی بە تاكڕەویی ئیداری دەهێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی سەتڵی خۆڵیان بەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویدا کردبوو دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share