پۆچتینۆ لەسەر داهاتووی مباپی پەشیمان بووەوە

ماوریسۆ پۆچتینۆ لە باسی دیاریكردنی داهاتووی مباپی پەشیمان بووەتەوە و دەڵێت باسی ئەم وەرزەم كردووە نەك وەرزی داهاتوو.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی یانەی پاریس سانجێرمان، پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس ڕایگەیاندبوو، لەسەدا سەد من و مباپی وەرزی داهاتوو لە فەرەنسا دەمێنینەوە.

ئەو لێدوانە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەموان پێیانوابوو مباپی بڕیاری مانەوەی داوە.

هەرزوو پۆچتینۆ دۆخەكەی ڕێككردەوە و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: “من باسی وەرزی داهاتووم نەكردووە و قسەكانم لەسەر ئەم وەرزە بووە.”

پۆچتینۆ ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو باسی لەوە كردووە ئەم وەرزە لەسەدا سەد مباپی دەمێنێتەوە و وتەكانی بەشێوەیەكی تر گەیەندراون.

دوای ئەوەی پێشتر پۆچتینۆ وتبوی كە من و مباپی وەرزی داهاتوو لەسەدا سەد بەردەوام دەبین، ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لای خۆیەوە وتبوی: پۆچتینۆ هەموو ڕاستییەكان نازانێت و ئەوەشی وتوویەتی ڕاستی نییە لەسەر مباپی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس له‌ نانتی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌ی خولی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نانت تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share