وەزیری ئاوەدانكردنەوە: تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێـتەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێـتەوە و دەڵێت، “لیژنەیەك پێكهێندراوە كە لە داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان دروستبكرێن”.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم سەردانی قەزای دەربەندیخانی كرد و تونێلی دەربەندیخانی بەسەركردەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو ڕایگەیاند، تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەكرێتەوە و هەوڵدەدەین هاتوچۆ لەسەر تونێلی دەربەندیخان كەمبكەینەوە.

ئاماژەی بەوەكرد، میكانیزمێك دادەنرێت كە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر چیاكەوە هاتوچۆبكەن و ڕێگای “ناوتاق” بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قیرتاوبكرێت.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئاشكرایكرد، لیژنەیەك پێكهێندراوە بەمەبەستی دانانی میكانیزمێك كە بتوانرێت لە داهاتوودا دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان دروستبكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە و سەرۆکی هەرێم خواستی هەرێمی کوردستانی…
Total
0
Share