خورماتوو.. تەقینەوەی بۆمبێك لەكاتی دانانیدا دوو برینداری لێكەوتەوە

لەكاتی دانانیدا بۆمبێكی چێندراو بە دوو كەسدا تەقییەوە و بەهۆیەوە برینداربوون كە پیشەیان كارمەندی چێشتخانەیە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خورماتوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، كاتژمێر 08:30 خولەكی ئەمشەو لە کاتی چاندنی بۆمبی چێنراو لەلایەن دوو گەنجەوە لە نزیک چەمی ناسراو بە (شۆراوی حەمەغەریب) بۆمبەکە بە خۆیاندا تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونیان.

وتیشی، “تۆمەتباران بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو كراون”.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد، هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ص.ع.ع.) دانیشتووی زگلبانە و (ٲ.ح.ع.) دانیشتووی حلێوە بە ڕەگەز عەرەبن و پیشەیان گارسۆنە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی خورماتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ هاوڵاتییان: ویژدانی خۆتان ئاسوودە بکەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن کە لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەستن و بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. قوباد…
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: بۆ چارەسەری کێشەی جووتیاران داوای پێکهێنانی لیژنەی پەرلەمانیمان کردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بۆ چارەسەری کێشەی جووتیاران داوای پێکهێنانی لیژنەی پەرلەمانیمان کردووە”. دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share