توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت بەو هۆیەوە گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیادبكات.
ئاماژە بەوە كراوە، مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ پێشتر لە چەند وڵاتێكی كیشوەرەكانی ئەفریقا و ئاسیا هەبووە و تۆماركراوە لەوانە ئیبۆلا و ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە توێژینەوەكەدا ئاشكراكراوە، پسپۆرانی بواری تەندروستی و ژینگە كۆكبوون لەسەر مەترسییەكانی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانكاریی كەشوهەوا كە هۆكارن بۆ زیاتر دەركەوتنی ڤایرۆسە نوێیەكان لە جیهاندا و بەتایبەت تا ساڵی 2070.