پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕۆژێك دێت پەتی خۆسەپێنەكان باریك و هێزی گەل و دەسەڵاتی دادوەری ئەستووردەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “پێشنیاز دەكەم هەر هاوڵاتییەك لەبەرخراپی ڕێگاو بانەكان زەرەرمەند دەبێت سكاڵایەك لەدژی حكومەت تۆماربكات، بەدڵنیاییەوە ڕۆژێك دێت پەتی خۆ سەپێنەكان باریك و هێزی گەل و دەسەڵاتی دادوەری ئەستووردەبێت”.

هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانيی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ڕووداوە هەمیشەییەكانی ڕێگای سەرەكی گەرمیان- سلێمانی و شەرمەزاركردنی ئەو حكومەتە ڕوو قایمە شەرم نایگرێت.

ئاشكرایكرد، هیچ دەسەڵاتێكی خۆسەپێنی بێباك، تەمەن درێژنابێت و ڕۆژێك كار بەڕێكەرانی دەبرێنە بەردەم دادگای گەل.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “هەر بۆیە پێشنیاز دەكەم هەر هاوڵاتییەك لەبەرخراپی ڕێگاو بانەكان كە زەرەرمەند دەبێت سكاڵایەك لەدژی حكومەت تۆماربكات، بەدڵنیایی ڕۆژێك دێت پەتی خۆسەپێنەكان باریك و هێزی گەل و دەسەڵاتی دادوەری ئەستووردەبێت”.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای مەتین دەكەن

بابەتی دواتر

بەشێك لە وەزارەتەكان و خانەنشینانی سەربازیی مووچەیان وەرنەگرت و دەكەوێتە دوای جەژن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share