لە بەرژەوەندیی كەسوكاری شەهیدان بڕیاردرا

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، قەرزی كرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی كوڕ و كچانی شەهیدان لە سنووری پارێزگای كەركوك خەرجدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم كە تێیدا هاتووە، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، پێشوازیكرد لە خەلیل ڕەحیم، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە كەركوك.

ئاماژەی بەوە كراوە، لەسەر پێداویستی و داواكارییەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەپارێزگای كەركوك وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان جەختیكردەوە لە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە ناوچە دابڕێندراوەكاندا.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان واژووی لەسەر فەرمانی خەرجكردنی قەرزی كرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی كوڕ و كچانی شەهیدان لە سنووری پارێزگای كەركوك بۆ خوێندنی ساڵی 2018- 2019 و ساڵانی پێشتر دەركرد.

بابەتی پێشتر

ڕێگای سەر چیای بەرانان وەكو بەدیلی تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی شۆفێراندا كرایەوە

بابەتی دواتر

گەورەترین ئاژەڵی هەسارەکە بووە.. شوێنەواری گیاندارێکی نەناسراو دەدۆزرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share