دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی عێراق دەستیپێكرد

حكومەتی عێراق دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری داهاتووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی.

دەستەی نیشتمانیی خانەنشینیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری 2022ی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی.

ڕاگەیەندراوێكی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینیی عێراق دەڵێت، “بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری 2022ی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی ڕادەگەیەنین”.

دەستەكە داوا لە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دەكات سەردانی بانكەكان و نووسینگەكانی وەرگرتنی مووچە بە شێوەی ئەلیكترۆنی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.

دوێنێ چوارشەممە حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە ملیۆنێك و 400 هەزار خێزانی سوودمەندبووی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتیی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
Total
0
Share