پێویستە ئەنچیلۆتی پشوو بە دوو یاریزان بدات

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا، بە پێویستی دەزانن کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی یانەکەیدا پشوو بە دوو یاریزانی ماندوو بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، لە یاریی داهاتووی ڕیاڵ مەدرید (هەفتەی 34) بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل، تەنها پێویستیان بە خاڵێک دەبێت بۆ بوون بە پاڵەوانی وەرز، ئەگەر لەو یارییەشدا ڕوو نەدات، لە گەڕەکانی داهاتوودا پاڵەوانبوونی ڕیاڵ دەبێتە ڕاستی.

لە هەمان کاتدا یانەی ڕیاڵ مەدرید شەوی چوارشەممە بەرامبەر مانچستەر سیتی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدات، کارلۆ ئەنچیلۆتی پێویستی بەوە دەبێت پشوو بە لوکا مۆدریچ و کەریم بنزیمە بدات، کە تەمەنیان هەڵکشاوە و لە یاریزانانی دیکە زیاتر ماندووبوونیان پێوە دیارە.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، پێویستە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆل، هەریەک لە ئیدواردۆ کاماڤینگا و لوکا یوڤیچ و گاریس بەیل بەکار بخرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: حكومەت داهاتی سلێمانی بەكاردەهێنێت بۆ دانەوەی قەرزە كۆنەكانی

بابەتی دواتر

ڕێگای سەر چیای بەرانان وەكو بەدیلی تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی شۆفێراندا كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین چانس بۆ هازارد

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد نەماوە، لە بەرامبەردا ڕاهێنەر و یاریزانان پاڵپشتیدەکەن. ڕۆژنامەی موندۆ…
زیاتر ببینە

مێسی لە بەرشلۆنەیە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی بە پشووی هاوینە هێنا و گەڕایەوە بۆ شاری بەرشلۆنە. ڕۆژنامەی سپۆرتی…
Total
0
Share