دیداری یەكێتی دەگاتە سلێمانی

سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی دیداری یەكێتی بە بەشداریی مەكتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی دیكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.

دیداری یەكێتی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێبكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بەبێ جیاوازی، فەراهەمبكات.

لەم چواچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستا و ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسیی گەلەكەمان تاوتوێبكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگە و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە نوێیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەستپێشخەريی یەكێتییانە بێنینە كایەوە.

لەماوەی ڕابردوودا دیداری یەكێتی كە لە بادینانەوە دەستیپێكرد، لە كەركوك و هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و بەغداد بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، شۆفێران سێجار سزا دەدرێن ئەگەر لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوییەوە پابەندی رێنماییەكان نەبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share