پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی هەڵدەوەشێنێتەوە.
محەمەد حەسەن قەدری ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دەرچوواندنی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا، دەبێتە سەرەتایەك بۆ هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی سەدر – بارزانی – حەلبووسی.
قەدری ئەمڕۆ سێشەممە بۆ میدیای عێراقی دواوە و وتوویەتی، “چەند لایەنێكی ناو هاوپەیمانیی سێقۆڵی، هیچ گرفتێكیان لە مامەڵكردن لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە و بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و مامەڵەكردن لەگەڵیدا هەنگاودەنێن”.
هاوكاتی ئەم لێدوانە، محەمەد ئەحمەد ڕۆسان ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی میللیی ئوردن ڕایگەیاند، سعودیە و ئیمارات ڕۆڵیان هەیە لە ئامادەكردن و بەكارهێنانی سەركردەكانی سوننە لەوانە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندبوو، پڕۆژە یاسایەك ئامادە دەكەن بۆ بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.