لەمڕۆوە پێدانی جۆری نوێی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق كەوتەكار، بەپێی سیستمێك كە بۆ پێدانی تابلۆكە دیاریكراوە، بەشی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان گۆرانكارییان بەسەردادێت.
وەك ئەوەی پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی نوێی یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چاپ‌کرا و لە هەولێر درا بە هاوڵاتییان.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەپێی تابلۆ نوێیەكە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنها کۆدێک دادەنرێت. كۆدی سلێمانی 21، هەولێر 22 و بەوجۆرە دەبێت.
لەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە بەپیتی ئینگلیزی نوسراوە، وەك ئەوەی فازڵ حاحی ئاماژەی پێداوە.
ڕوونیشیكردەوە، لەمڕۆوە هەر ئۆتۆمبێلێكی ژمارە كاتی تۆماربکرێت، ئەو تابلۆ نوێیەی پێدەدرێت.
بۆ ئەوەی بزانیت ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەت بەپێی سیستمی نوێ چۆن دەبێت، كلیك لێرە بكە و ژمارەی ئێستای تابلۆكە داخڵبكە و ژمارەی نوێ بزانە.
تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ته‌رخان ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخانكراون له ژماره (1 تا 99999) پێتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خوى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخانكراوه له ژماره (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێ یه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تا دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون .
0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له لایى چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لایى چه‌پ ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌ك یه‌ك لێ بێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.