لە ئامێدی شەڕێكی سەخت لەنێوان سوپای توركیا و پەكەكە ڕوویدا

لە چەند ناوچەیەکی قەزای ئامێدی شەڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکە ڕوویدا و سوپای توركیاش بۆردوومانی هەردوو ناحیەی شیلادزێ و دێرەلوكی كردووە و بە هێلیكۆپتەریش تەقەی هەڕەمەكی كردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، سوپای توركیا لە كاتژمێر 2:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەكو كاتژمێر 5:00 بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” ڕوویداوە.

باسی لەوەشكرد، سوپای تورکیا سەرەتا ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد و بۆ ماوەیەکیش فڕۆکە جەنگییەکان و ھێلیکۆپتەری تورکیا بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕاونەتەوە و بە دۆشکە تەقەی ھەڕەمەکییان کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، دواتر لە چیای کوڕەژار لە ناحیەی شیلادزێ و ناحیەی دێرەلوک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی پاریس سانجێرمان پۆچتینۆی ڕاهێنەر دووردەخاتەوە

بابەتی دواتر

تای خوێنبەربوون لە عێراق بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڕیاردرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە هاوبەشيی لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی لیژنەكانی پشكنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستبەكارببنەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share