لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر، تانکییەکی ئاو لەسەربانەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەر کارمەندێکی چێشتخانەی کافتریاکە دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات.

ڕووداوەکە لە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر ڕوویداوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کافتریایەک بەناوی چوکلێت ڕوویداوە، بەهۆی ئەوەی سەقفی کافتریاکە شێلمان بووە و تەنکییەکەی لەسەر دانراوە ڕووخاوە.

تانکییەکە کەوتووەتە ناو چێشتخانەی کافتریاکە و بەهۆیەوە بەر کارمەندێکی ناو چێشتخانەکە کەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

ئەو کرێکارە ناوی محەمەدە، لەدایکبووی 2003یە و خەڵکی دیمەشقی سوریایە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیسی هەولێر لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: داوامانکردووە فشار بکرێت بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوایان لە کۆمپانیاکان کردووە، فشار دروستبکەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.…
Total
0
Share