ئیمانوێل ماكرۆن: كار بۆ ئەوە دەكەین ئەوروپا بەهێزتر بكەین

سەرۆكی هەڵبژێردراوی فەرەنسا لە وتەیەكدا سوپاسی گەلی فەرەنسا دەكات و دەڵێت، “كار بۆ ئەوە دەكەین ئەوروپا بەهێزتر بكەین “.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی فەرەنسا وتەیەكی لەبەردەم لایەنگرانیدا پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، “سوپاسی گەلی فەرەنسا دەكەم كە بۆ جارێكی دیكە متمانەیان بە من بەخشییەوە و زۆرینە دەنگیان پێدامەوە”.

ئاماژەی بەوە كرد،” پێكەوە ئەوروپا بەهێزتر دەكەين و بەسەر كێشەكاندا زاڵدەبين و ساڵانی داهاتوو زۆربەی ئەو ئاستەنگانەی هاتوونەتە پێش كار بۆ لابردنیان دەكەين”

ئەمشەو، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ جاری دووەم وەك سەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن تائێستا 58% ی دەنگەكانی مسۆگەركرد.

ئاماژە بەوەكراوە. مارین لوپێن، كاندیدی پارتی ڕاستڕەوی گردبوونەوەی فەرەنسی، تائێستا تەنها 41.8%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و شكستیهێنا لە گەیشتن بە كۆشكی ئێلیزێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی کارەساتباری پلەکانی گەرما دەبێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کارەساتبار بەجۆرێک زیاترە لە دوو پلەی…
Total
0
Share