لە کەمتر لە مانگێکدا بۆ سێیەم جار ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی زاخۆ کەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە بەشێک لە کامپی ئاوارەکانی زاخۆ کەوتەوە، جگە لە زیانی ماددی چەند کەسێکیش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە کاتژمێر 1:30 خولەکی بەرەبەیاندا بووە، لە کاپمی چەمشکۆی ئاوارەکانی شەنگال کە کەوتووەتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی ئاگرەکەوە سێ خێمەی ئاوارەکان بەتەواوی سوتاون و برینداریش لەناو ئاوارەکانی کامپەکەدا هەن.

لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئەوە سێیەم ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە کامپی چەمشکۆی ئیدارەی زاخۆ، لە هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کامپەکە گەنجێک گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: داوامان لە حکومەت کردووە پارێزگاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند، “داوامان لە حکومەت کردووە پارێزگاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بکات”. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری…
Total
0
Share