شەش كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتیی دەربەندیخان-كەلار لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان تێیدا هاتووە، كاتژمێر 8:30 خولەكی ئەمشەو لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگای گشتیی دەربەندیخان-كەلار نزیك پردی قەترە شەش هاوڵاتیی برینداربوون.

ئاماژە بەوە كراوە، سەنتەری فریاكەوتنی خێرا گەیشووتەنە شوێنی ڕووداوەكە و سەرجەم بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید تۆفیق و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”. کوێستان…
Total
0
Share