ئاگر لە ناوچەی تانجەرۆ كەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە كارگەی نەفتای گەرمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

نەقیب ئاوات عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆكارێكی نادیار ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە كارگەی نەفتای گەرمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی كەوتووەتەوە و سەرجەم تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

ئاشكرایكرد، “ئاگرەكە زیانی گیانی نەبووە و زیانە ماددییەكانی ڕووداوەكە نەخەمڵێندراون”.

بابەتی پێشتر

لە ژاپۆن یەختێك بە 26 سەرنشینەوە ونبوو

بابەتی دواتر

كەشناسیی عێراق: شەپۆلێكی بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share