پارتی هێزی لەبەردەم بارەگای هەدەپە كۆكردووەتەوە

لە هەولێر، پارتی بەردەوامە لە فشارخستنەسەر لایەنە كوردستانییەكانی پارچەكانی دیكەی ‏كوردستان.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، هێزی ئەمنی لە ئاسایشی پارتی و ‏پۆلیس، لەبەردەم بارەگای پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە لە هەولێر جێگیرکراون.‏

دیار نییە مەبەستی كۆكردنەوەی هێز لەلایەن پارتییەوە لەبەردەم بارەگاكەی هەدەپە چییە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ داگیركاری و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا.

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕابگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share