ئێران.. فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاریبوو

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران کردووە و پاسەوانە تایبەتەکی بەوهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، عەمید حسێن ئەلماسی فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای سیستان و بلوجستان لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاریبوو، ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دەستگیرکراون.

ئاژانسی ئیرنا دەڵێت، ئەوانەی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران کردووە دوو چەکداربوون، لە ڕووداوەکەدا عەمید حسێن ئەلماسی برینداربووە.

پارێزگاری سیستان و بلوجستان ڕایانگەیاند، کە ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share