ئێستا نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكە ئاشكرادەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون چاوەڕواندەكرێت بەغداد بەرلە جەژنی ڕەمەزان 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام ناتوانرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی چوار دابەشبكرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، لە عێراق دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار و تا ئەو كاتەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بودجە پەسەنددەكرێت ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت بەپشتبەستن بە خەرجكردنی یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی 2021ی عێراق ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

ئاماژە بەوە كراوە، ئێستا بەشێكی مووچەخۆران مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە و جەژنی ڕەمەزان چەند ڕۆژێكی ماوە و ئەگەر بەغداد 200 ملیار دینارەكەش بۆ هەرێم بنیرێـت ناتوانرێت دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بكرێت.

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، ئەمساڵ تەنها دووجار 200 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنێک دەستگیرکرا کە بە ناوی بەتاڵکردنەوەی سحرەوە پارەی لە کەسێک سەندووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند کە به‌ ناوی‌ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی‌ سیحره‌وه‌ پاره‌ی‌ له‌ژنێك سه‌ندووه ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ رفاندنی‌ منداڵه‌كه‌ی‌‌ و…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دڵنیاییمان بە بازرگاناندا و جەختمان لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە 

قوباد تاڵەبانی بازرگانان دڵنیادەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكاتەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك…
Total
0
Share