لەگەڵ ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و چۆڵکردنی هەندێک ناوچە لەلایەن ئەرمینیاوە هێزێکی ڕوسی وەک نێوەندگیر لە نێوان هەردوولادا جێگیرکراوە، بەڵام فەرەنسا دژی ئەوەیە تورکیا هێز لەوناوچانە جێگیر بکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکانی هەردوو وڵات، ئازەربایجان و ئەرمینیا قسەیکردووە و پێی ڕاگەیاندوون ئەوان دەیانەوێت هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی لە قەرەباغ جیگیر ببێت نەک تەنها وڵاتێک.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، ماكرۆن بۆ هه‌ردوولایه‌نی ئازه‌ربیجانی و ئه‌رمه‌نی جه‌ختیكرده‌وه، پاریس، ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵه‌ی “مینسك” رۆڵێكی زیاتر بگێڕێت و چاودێری ره‌وشی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوولا بكات.
فەرەنسا دەیەوێت ڕێگەچارەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا وڵاتانی ئەوروپی هەڵیبژێرن و ڕۆڵیان تێیدا هەبێت.
ماكرۆن روونیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ستی قه‌ره‌باغ بێته ئاراوه و زه‌مینه خۆش بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ده‌رچوونی چه‌كداره بیانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا، به تایبه‌تی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له سووریاوه بە هاوکاری تورکیا براونەتە ناوچەکە.
ڕۆژی 10 ی تشرینی دووەم ئازەربایجان و ئەرمینیا بە نێوەندگیری ڕوسیا ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد کە تێیدا ئەرمینیا پابەندکراوە بە کشانەوە لە هەندێک ناوچەی قەرەباغ.
لە یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، کە دو هەزار سەربازی ڕوسی دەنێردرێنە قەرەباغ و ئەو شوێنانەی کە ناکۆکیان لەسەرە و هێزە ڕوسییەکە 90 زرێپۆش و نزیکەی 400 ئۆتۆمبیلی سەربازیش ڕەوانەی قەرەباغ دەکرێت.