كەی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە؟

پەرلەمانتارێك وادەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگترین كارەكانی ئاشكرادەكات.

یاسر ئەسكەندەر وتوت، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا هیچ دانیشتنێكی ئەنجومەن گرێنادرێت، پاش جەژن دانیشتن دەكرێت و تیایدا پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەخرێتەڕوو.

وتیشی، “یاسای ئاسایشی خۆراك گرنگە و پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا تێبپەڕێنرێت، دواتر ئەنجومەن هەنگاو بۆ دروستكردنی لیژنەكان و دیاریكردنی ئەندامەكانی دەنێت بەپێی شارەزایی و كاری پەرلەمانتاران”.

بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی تائێستا لەنێوان لایەنە سەرەكییەكاندا هەیە، ئاسۆی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
Total
0
Share