ئێران بۆ ئیسرائیل: كۆگاكانی چەكە بایۆلۆجی و كیمیایی و ئەتۆمییەكانت بۆردوماندەكەم

ئێران وێنەی كۆگاكانی چەكە بایۆلۆجی و كیمیایی و ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل دەنێرێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و دەڵێت، “بۆردومانیان دەكەم”.

ماڵپەڕی “ئینتل سكای” تایبەت بە گەشتی ئاسمانی و شیكردنەوەی وێنەی مانگە دەستكردەكان ئاشكرایكرد، ئێران هەڕەشەی لە ئیسرائیل كردووە بەوەی ئەگەر هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لەنێوانیاندا ڕووبدات، ئەوا كۆگاكانی چەكەكانی بۆردوماندەكات.

ماڵپەڕەكە دەڵێت، “ئێران لەڕێگەی نێوەندگیرە ئەوروپییەكانەوە وێنەی هەموو كۆگاكانی چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی و ئەتۆمیی ئیسرائیلی بۆ حكومەتی ئەو وڵاتە ناردووە و هۆشداریی پێداوە لەوەی ئەگەر شەڕ لەنێوانیاندا هەڵبگیرسێت، ئەوا یەكەم كارێك كە دەیكات بۆردومانكردنی ئەو كۆگایانە دەبێت”.

هاوكاتی ئەو زانیارییەی ماڵپەڕەكە بڵاویكردووەتەوە، عیماد ئابشناس سەرنووسەری ماڵپەڕی “ئیران دیپلۆماتیك” چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ئێراندا كردووە و ئەو زانیارییەی پشتڕاستكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەم ڕێگایانە چارەسەری دڵەڕاوكێ دەكرێت

بابەتی دواتر

دەقی سوپاسەكەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share