پاش سێ ساڵ کۆمپانیاکان درەختە نێژراوەکانی گۆیژە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگا دەکەنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دوای سێ ساڵ لە ناشتنی درەختەکان و خزمەتکردنیان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.

 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 19 ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، ”  لەئایندەیەکی نزیکدا ڕووبەرێکی فراوانی چیای گۆیژە بە سەوزی دەبینرێت و  دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی کەمپینی سەوزکردنی شاخی گۆیژە، قۆناغی دووەم کە بریتییە لە ناشتنی نەمامەکان دەستیپێکردووە و لەچەند رۆژی داهاتودا تەواوی ئەو ڕوبەرەی بۆ کۆمپانیاکان دەستنیشان کراوە بەنەمامە جۆربەجۆرەکان سەوز دەکرێت”.

 

قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکرد، “بۆپاراستنی درەختەکان لەسوتان، بەدرێژی شەقامی چیاکە تەلبەند دەکرێت و رێگە بەچونە ناو درەختەکان نادرێت، بەڵام لە قەراغی شەقامەکە جۆرەها درەختی دیکە دەروێنرێت بۆ ئەو گەشتیار و میوانانەی بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان ڕوولەچیاکە دەکەن”.

 

شەوی 5 ی ئەیلوول بەهۆی ئاگرێکەوە بەشێک لە شاخی گۆیژە سوتا و هەزاران درەختی شاخەکە سوتان و زیانیان پێگەیشت، لە ئێستادا چەندین کۆمپانیا و ڕێکخراو ئامادەییان دەربڕیووە قەرەبووی سوتانەکە بە ناشتنی درەختی تازە بکەنەوە و پەرەی زیاتریش بە سەوزای شاخەکە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح لەبارەی داگیركردنی زەوییەوە: بە مۆری دژەتیرۆر و هاوكاریی بەڕێوەبەری ناحیە كراوە

عەلی حەمەساڵح په‌رله‌مانتارى كوردستان پۆستێكی له‌ هه‌ژمارى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كردووه‌ و تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات،…
Total
0
Share