راگەیەندراوێک لە وەزارەتی كارەباوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە درەنگانی شەوی رابردوو، 1000 مێگاوات كارەبا کەمبووەوە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو”.

دەشڵێت، بەمهۆیەوە، 1000 مێگاوات كارەبا کەمبووەوە.

وەزارەتەکە ئەوەشیخستووەتەڕوو، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share