ئۆتۆمبێلەكانی مەسرور بارزانی لە لەندەن هێلكەباران كران

بەشێك لە كوردانی پەنابەر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گردبوونەوە و ئۆتۆمبێلەكانی مەسرور بارزانیان هێلكەباران كرد و گردبوونەوەكەش گرژی تێكەوت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كوردانی بەریتانیا هێلكەبارانی ئۆتۆمبێلەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمیان كرد و یەكێك لە چالاكوانەكانیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

بەشێک لە خۆپیشاندەران دژی فرۆشتنی نەوت و غاز بە وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی تورکیاوە ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەبەشێکی دیکەی دروشمەکانیاندا خۆپیشاندەران لەبارەی دۆسیەی زیندانیکراوانی بادینان و ئازادی ڕادەربڕینەوە دروشمیان دەوتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەوە یەکەمجارە لە بەردەم باڵەخانەی ئینستیتیوتی چاتام هاوس و لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی خۆپیشاندانێکی لەو جۆرە دروستبێت.

 

بابەتی پێشتر

لە بەغداد خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت.. لە هەرێم تۆز و خۆڵێكی سووك دەبێت

بابەتی دواتر

وێنە و ڤیدیۆ ساتی گردبوونەوە و هێلكەبارانكردنی ئۆتۆمبێلەكانی مەسرور بارزانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share