لە جەلەولا داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا

تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی جەلەولا پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیاندا و تائێستا شەڕ بەردەوامە و دوو چەكداری هێزەكانی حەشدی شەعبی كوژراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری گەرمیان گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش لە گوندی كەشكەهۆڵ لە باشووری ناحیەی جەلەولا پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیان لەو سنوورەداوە و تائێستا شەڕەكە بەردەوامە و دوو چەكداری هێزەكانی حەشدی شەعبی كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتاییهات و ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەسەرکەوتووی تەواوبووە و دەشڵێت، “لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان…
Total
0
Share