ڕاداری ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە چێڵسی-یە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێرییان خستووەتە سەر یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆم هۆپکینسۆن، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی دەیلی میرەر، ڕیاڵ مەدرید خواستی لەسەر واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ ڕیس جەیمس نیشانداوە.

بەڕێوەبەرانی “لۆس بلانکۆس” لەم وەرزەدا نۆ جار چاودێری بەرگریکارە ئەسمەرەکەی بلوزی لەندەنیان کردووە، بەتایبەت کە لەقۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەریان یاری کردووە.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی دابەزینی ئاستی دانی کارڤاخالەوە دەناڵێنێت، وەرزی ڕابردوو ناچاربوون لوکاس ڤاسکێز (هێرشبەر) لە پێگەکەیدا بەکار بهێنن.

ڕیس جەیمس، تەمەنی 22 ساڵە، لە پێگەکانی بەرگری باڵی چەپ، باڵی هێرشبەریی چەپ، هەر دوو سەنتەری بەرگریی چەپ و ڕاست یاری کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێڵز و پۆرتوگال براوه‌بوون و ئیتاڵیا ماڵئاوایی له‌ خه‌ونی مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌م له‌ پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی وێڵز و…
Total
0
Share