بڕیارە ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و لایەنە هاوپەیمانەكانی كۆببنەوە و دواتر دەستپێشخەرییەكی نوێ ڕابگەیەنێت.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگی و هێزە هاوپەیمانەكانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن و دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی ئێستا ڕادەگەیەنن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، دەستپێشخەرییەكە لەبارەی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و پێكهێنانی حكومەتە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بە فەرمی دەیدەنە هاوپەیمانیی سێ قۆڵی و لایەنەكانی دیكە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر موقتەدا سەدر 40 ڕۆژی وەكو دەرفەت دابووە چێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەت و دەستپێشخەرییەكەی عەممار حەكیمیش تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە لایەنەكان لێكنزیك بكاتەوە.