مەترسییەكی دیكەی توركیا لەسەر هەرێم ڕاگەیەندرا

سوپای توركیا چەند بنكەیەكی سەربازیی نوێی لە سنووری گوندەكانی ناحیەی شیلادزێ دروستكردووە و بۆردومانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سنوورەكە لەلایەن فڕۆكەجەنگییەكانی توركیاوە بۆ جێگیركردنی بنكە سەربازییەكانی توركیابووە لەو سنوورە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك گواستییەوە، فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا ماوەی چەند ڕۆژێكە بەردەوام بۆردومانی سنووری گوندەكانی سەر بە ناحیەی شیلادزێ دەكەن و ئامانجی بۆردومانەكانیش ڕێگاخۆشكردنە بۆ كردنەوەی چەند بنكەیەكی نوێی سەربازیی توركیا لە گوندەكانی سەر بە ناحیەی شێلادزێ.

ئاماژەی بەوە كرد، ماوەی پێنچ ڕۆژە فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیا و گوندەكانی قەزای ئامێدی دەكەن و زیانی ماددییان بە گوندنشینانی سنوورەكە گەیاندووە.

شەوی هەینی ڕابردوو، فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندی “هرورێ”يان لە سنووری ناحیەی كانی ماسی كرد  و زیانیان بە ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتییان گەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 54 جار چیای”كورەژار” لە سنووری ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆكەجەنگییەكانی توركیاوە بۆردومانكراوە.

بابەتی پێشتر

ئاوی ژێرزەوی لە هەرێمی كوردستان كەمیكردووە <br> "هۆشداریدەدرێت"

بابەتی دواتر

بە هاتریکێک 98 دەفتەر دۆلاری وەرگرت !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share