لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی کەڵەک و شاری موسڵ، منداڵێک گیانیلەدەستدا.
ڕووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئەڤیۆ و بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە.
پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، جگە لەوەی منداڵێك گیانیلەدەستداوە، لە ڕووداوەكەدا سێ کەسی تر برینداربوون.