له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌پەی سەربە پارێزگای دیالە سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژرا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربوو.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، بۆمبێكی چێندراو له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی باكوری پارێزگای دیاله ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
باسی لەوەشكرد، دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش هه‌ردووكیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
بەوتەی پەیامنێرمان، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و كێوماڵی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌یان ده‌ستپێكردووه.