ڕوسیا سەردانیكردنی جۆنسن بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

كۆشكی كرمیلن ئاشكرایدەكات، وەكو كاردانەوەیەك لە بەرامبەر سزاكانی بەریتانیا، سەردانیكردنی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك وەزیری دیكەیان بۆ مۆسكۆ قەدەغە كرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆشكی كرمیلن، ڕایگەیاندووە، هه‌ریه‌ك لە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیران، دۆمنیك ڕاپ، وه‌زیری داد، ڕیچی سوناك، وه‌زیری دارایی و بریتی باتیل، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا خراونه‌ته‌ لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆیان نییە سه‌ردانی ڕوسیا بكه‌ن.

هۆكارەكەشی بۆ ئەو سزایانە گەڕاندووەتەوە كە بەریتانیا دژی ڕوسیا دەریكردووە هەروەها هاوكارییەكانی ئەو وڵاتە بۆ ئۆكرانیا.

ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك سزای ئابوری و سیاسی خسته‌ سه‌ر مۆسكۆ دیارترینیش قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بوو له‌ ڤلادیمێر پوتین.

بابەتی پێشتر

کاسانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید: بەم زووانە چانس کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

ئەم كەسانە زیاتر دووچاری نەخۆشییەكانی دڵ دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share