بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بینای كۆلێژی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆژیای زانیاری لە خانەقین دروستدەكرێت

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەسەر ئەركی مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستكرا بە دروستكردنی كۆلێژی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆژیای زانیاری لە خانەقین.

گوژمەی تەرخانكراو:-

لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا دەستكرا بە كاركردن لە پڕۆژەكە و 555 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، بەو بۆنەیەوە سەرۆكایەتیی زانكۆی گەرمیان سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات بۆ بڕیارەكەیان و تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دروستكردنی بینای كۆلێژی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆژیای زانیاری كە یەكێكە لە پێویستییە هەنووكەیی و گرنگەكانی كۆلێژی ناوبراو، هەروەها ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە بنیادنان و بەرەوپێشبردنیدا.

نۆژەنكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان:-

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی چوار بەشە ناوخۆیی زانكۆی گەرمیان لە قەزاكانی كەلار و كفری كە تا ئێستا كاركردن تیایاندا بەردەوامە، نۆژەنكردنەوەكانیش پێویستییە گرنگەكانی بەشە ناوخۆییەكان دەستەبەردەكەن.

قەزای خانەقین:-

خانەقین یەكێكە لە قەزا كوردستانییەكان لە ناوچە دابڕێندراوەكان كە سەر بە پارێزگای دیالەیە هەریەك لە ناحییەكانی قۆرەتوو، مەیدان و بەمۆ سەر بە قەزای خانەقینن.

لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991ەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەرێوەدەبرێن و لە ئێستادا سەر بە ئیدارەی گەرمیانن. بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی ئیش و كاری هاوڵاتییان وەكو هەر ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێم ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتیی لەم قەزایەدا كردووەتەوە كە سەر بە ئیدارەی گەرمیانن.

كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین:-

بەشێك لە زانكۆی گەرمیان دەكەوێتە قەزای خانەقینەوە كە بریتین لە كۆلێژەكانی (زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان، كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆژیای زانیاری، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان) سەرجەمیان نۆ بەش لەخۆدەگرن.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: بەغداد گرفتی لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێم هەیە و داوای دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی دەكات

بابەتی دواتر

سەرکێشییەکەی مەسک.. بۆچی دەیەوێت تویتەر بکڕێت و بۆچی دژایەتیی دەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا. ئاژانسی…
Total
0
Share