توێژینەوەیەک: گۆڕانی دەنگ ڕەنگە نیشانەی جۆرێکی شێرپەنجە بێت

شێرپەنجە نەخۆشییەکە ساڵ دوای ساڵ بەربڵاوتر دەبێت و بۆ نمونە لە بەریتانیا، پێشبینیدەکرێت لە داهاتوودا نیوەی دانیشتووان تووشی ببن.

ئەم نەخۆشییە دەکرێت تووشی چەندین ئەندامی جیاجیای جەستە ببێت، کە یەکێکیان دەمە.

دەستەی نیشتیمانیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ڕایگەیاندووە، شێرپەنجەی دەم “دەکرێت لەسەر زمان، لە ژێر ڕوومەت، مەڵاشوو، لێو یان پووک پەیداببێت”.

لەپاڵ گۆڕانی دەنگدا، چەند نیشانەیەکی دیکە هەن کە ڕەنگە ئاماژەی تووشبوون بەم نەخۆشییە بن، وەک:

ئازار یان ناڕەحەتی لەکاتی قوتدانی خواردن و خواردنەوەدا.

لەدەستدانی کێش.

خوێنبەربوونی ناودەم.

هەستکردن بەوەی ناودەمت “مێروولەدەکات”.

کەوتن و لەدەستدانی ددان بەبێ هۆکارێکی ڕوون.

ناڕەحەتی لە جووڵاندنی شەویلاگەکاندا.

دەرکەوتنی پەڵەی سوور یان سپی لە ناودەمدا.

لە کاتی دەرکەوتنی یەکێک، یان چەند نیشانەیەک لەوانە و بەردەوامبوونی بۆ زیاتر لە سێ هەفتە، باشتر وایە سەردانی پزیشک بکرێت.

باوترین هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم، بریتین لە بەکارهێنانی زۆری خواردنەوە کهولییەکان و تووتن، هەروەها سیستمی خۆراکی ناتەندروست و ڤایرۆس و بەکتریاکانیش.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: ناردنی کۆچبەران لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ڕواندا قبوڵکراو نییە

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: بەغداد گرفتی لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێم هەیە و داوای دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share