لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای پشتڕاستکردنەوە هەواڵەکە، ڕەتیکردەوە مەترسیداربێت و بە حاڵەتێکی دووبارەبووەوەی ناوبرد.

ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە شەکرە لەناو منداڵان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ بەوهۆیەوە نیگەرانیی لای خەڵک دروستکردووە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر منداڵ تووشی ئەو کێشەیە بوون و چارەسەر وەردەگرن.

لەوبارەیەوە دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد بۆ منداڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەربوونەوەی شەکر لە منداڵاندا لەم وەرزەدا حاڵەتێکە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە یەکێک لە هۆکارەکانیش وەرزی خوێندن و تێکەڵی منداڵانە لە خوێندگەکان.

بەپێی وتەی دکتۆر پشدەر، ئێستا لای ئەوان 700 منداڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی شەکرەیانەوە چارەسەر وەردەگرن، لەگەڵئەوەی ڕێژەکە بەرزە بەڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان مەترسییەکانی بۆ گیانلەدەستدان بە کەم دانا کە لە وەرزێکدا منداڵێک یان دوو منداڵن.

لەو ژمارەیە نزیکەی 60 بۆ 70 منداڵیان دۆخیان سەختە بەهۆی بەرزبوونەوەی ترشەڵۆکی خوێنیان کە هۆکارەکەی قورسی کۆنترۆڵکردنی خۆراک و جوڵەی منداڵەکانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بەربڵاوی پەتاکان لە وەرزی خوێندن و خۆپارێزی نەکردنی منداڵان بۆ پەتاکان، بەرگریی جەستە لەکاتی تووشبوون بە پەتاکان هێرش دەکاتەسەر خانەکانی پەنکریاس و دوورگەکانی لانگەرهانز کە بەرپرسیارن لە دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و ڕێکخستنی شەکری خوێن، بەوهۆیەوە کێشەکە لەم وەرزەدا زیاترە لەناو منداڵاندا.

هۆکاری گیانلەدەستدان لەناو منداڵاندا بەوهۆیەوە بەپێی وتەی دکتۆر پشدەر بۆ کۆنترۆڵنەکردنی دەگەڕێتەوە، چونکە ڕێکخستنی سیستمی خۆراکی، کۆنترۆڵی جوڵە و چارەسەرەکانی ئەنسۆلین بۆ منداڵان قورسە بۆیە کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی ترشەڵۆکی خوێن “DKA”ی دەکات و دەبێتە هۆی حاڵەتی توند یان گیانلەدەستدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هیچ میوانێکی بیانی بانگهێشت ناکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، وتیشی، “هیچ بیانییەک بانگهێشت…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات. سۆران…
Total
0
Share