سوپای توركیا لە برادۆستی هەولێر 12 كەسی دەستگیركرد

ئێوارەی دوێنێ سوپای توركیا لە دەڤەری برادۆستی هەولێر 12 هاوڵاتیی دەستگیركردووە، ژمارەیەك ئەسپیشیان كوشتووە.

میدیاكانی سەر بە پەكەكە لە باشووری كوردستان ئاشكرایانكرد، ئێوارەی دوێنێ سوپای توركیا لە هەرسێ گوندی “دیلا، مالماڵۆک ومیدان”ی سەر بە ناحیەی سیدەكانی قەزای سۆران لە هەولێر، 12 كەسیان دەستگیركردووە و لەكاتی دەستگیركردنەكەدا ئەشكەنجە دراون.

دانیشتووانی ناوچەكە وتویانە، چوون بۆ لێكردنەوەی گیای بەهاری، بەڵام سوپای توركیا ڕێگریی لێكردوون، بەشێكیان هەڵاتوون و سوپاكەش تەقەی لێكردوون و ژمارەیەك ئەسپی هاوڵاتییان كوشتووە.

سوپای توركیا دوای ئەوەی 12 كەسە دەستگیردەكەن، بەپێی میدیاكانی پەكەكە ئەشكەنجەیان دەدەن و ئەسپی ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكانیش دەكوژن.

دەستگیركردنی ئەو هاوڵاتییانەی برادۆست هاوكاتە لەگەڵ سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاربوون بۆ گەڕاندنەوەی شایستەكانی جوتیاران

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە، هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە. لە…
Total
0
Share