حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

لەساڵڕۆژی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوادەكات حكومەتی عێراق قەرەبووی سەرجەم كەسوكاری قوربانیيان و شەهیدان بكاتەوە.

بەپێ ڕاگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم تێیدا هاتووە، شاڵاوەكانی ئەنفال و جینۆساید لە هەرێمی كوردستان سیاسەتێكی شۆڤینیانە بووە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و لەناوبردنی ئیرادەی گەلی كورد جێبەجێكرا، بەڵام ئەم خەونە نەك هەر نەهاتە دی، بەڵكو نەتوانرا ئەو ناسنامە و ئیرادەیە لە گەلی كوردستان بسەندرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە بەپێی دەستوور، حكومەتی عێراق قەرەبووی سەرجەم كەسوكاری قوربانیيان و شەهیدانی كۆمەڵكوژییەكانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە.

ئاماژە بەوە كراوە ، “وەك حكومەتی هەرێم خۆمان بە ئەركدار و بەرپرس دەزانین لە هەر جۆرە هاوكاری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و هەموو هاوڵاتییانی كوردستان و لەم پێناوەشدا سەرەڕای قەیران و ڕووداوە نەخوازراوەكان، چەندین پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی لە گەرمیان ئەنجامدراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات: ئەرکی ئێمەی کوردە بە یەک گیان و هەڵوێستەوە رووبەڕووی نەیارانمان ببینەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئێمە لەناو خۆماندا سەد رەنگ بین، هەزار جۆر ململانێ، ناکۆکی و بەرژەوەندیی جیاوازیشمان هەبێت، بەڵام…
Total
0
Share