لە سێ یەكەوە بۆ نیوە+یەك.. چێوەی هەماهەنگی زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتارانی ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانییەكە بۆ نیوە+یەك زیادیكردوە و دەڵێت، هاوپەیمانیی سێقۆڵی هیچ بژاردەیەكی نییە جگە لە گفتوگۆ.

عەلی فەتلاوی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەكەیان بۆ چارەسەری داخرانی سیاسی، پاڵپشتی و پێشوازیی گەورەی لێكراوە لەلایەن پەرلەمانتار و هێزە سەربەخۆكانەوە، ئەوانە لەژێر سایەی چێوەی هەماهەنگیدا دەبن.

فەتلاوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی، “ژمارەی پەرلەمانتارانی سێیەكی زامن، نیوە زائید یەك لە ڕووی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان تێدەپەڕێنێت” ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد “هیچ بژاردەیەك لەبەردەم هاوپەیمانیی سێقۆڵیدا نییە جگە لە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ سێیەكی زامن بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پەلەكردن لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت”.

پێشیوایە پێچەوانەی ئەوە بنبەستە سیاسییەكە بێ چارەسەر دەمێنێتەوە، ئەمەش لەئەستۆی هاوپەیمانیی سێقۆڵیدا دەبێت كە تائێستا چارەسەرییەكان ڕەتدەكاتەوە و سوورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو داخرانەی لەئارادایە.

بابەتی پێشتر

فیلمێكی سینەمایی بە هاوكاریی ئەڵمانیا بەرهەمدەهێنرێت

بابەتی دواتر

پارێزەرێکی بەریتانی: سزاکانی سەر جۆنسن ڕەنگە بگەنە 13 هەزار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ تەرم لە ماڵێكدا دۆزرانەوە

سێ تەرم لە ناو ماڵێكدا دۆزرانەوە كە ئەندامی یەك خێزانن و پۆلیس هۆكاری كوشتنیان ئاشكرادەكات. لە راگەیەندراوێكدا كە…
Total
0
Share