لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر شەڕە تەقە ڕوویدا

لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر شەڕە تەقە ڕوویدا و بریندار هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، کەمێک لەمەوبەر لە مەیدانی ئاژەڵانی ھەولێر شەڕە تەقە لەنێوان دوو “دوژمنکار” دروستبووە و تەقەیان لەیەکتر کردووە.

باسی لەوەشكرد، بەپێی زانیارییەکان، دوو کەس بریندارن و یەکێکیان هەشت گولـلەی بەرکەوتووە.

لای خۆیەوە، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە پێدەجێت بەهۆی کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بێت و ئەو دوو کەسەشی بریندارن برینەکەیان سەختە.

ڕوونیشیكردەوە، یەکێک لە بریندارەکان نەشتەرگەری بەپەلەی ئەنجامدراوە و چاوەڕێن بریندارەکان توانای قسەکردنیان هەبێت و وتەیان لێوەربگرن.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە، لە ئێستادا بەدوای تۆمەتبارەکاندا دەگەڕێن و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە گژ گەندەڵیدا دەچینەوە و ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرین

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە كە ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرن و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی دەکەنەوە…
Total
0
Share