كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناگیلسمان دوای كرانە دەرەوەی بایرن لە چامپیۆنز لیگ

ناگیلسمان جەختی كردەوە كە شكستی هێناوە لە ڕابەرایەتی كردنی یانەی بایرن میونشن و دڵتەنگیشە بەو ئەنجامەی بەدەستیان هێناوە.

یانەی بایرن میونشن بە گۆڵێك لەگەڵ ڤیاریاڵ یەكسان بوو، بەوەش ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد.

پاش یارییەكە ناگیلسمانی ڕاهێنەری بایرن بەم جۆرە قسەی كرد:

– دەبوو تۆماس مۆلەر سودی لەو هەلانە وەرگرتایە كە بۆی دروستبوو

– هەوڵماندا گۆڵی دووەم بكەین و پانتایمان لە دواوە جێهێشت

– قورسە هەلی زۆر دروستبكەیت لەگەڵ تیپێك كە بۆ بەرگریی هاتبێت

– گەیشتن بە قۆناغی پێش كۆتایی ئامانجی سەرەكی یانەكە بوو، شكستمان هێنا

– ناسناوی بۆندسلیگا بەتەنها بۆ بایرن كەمە

– ئەمە یەكێك بوو لەو سێ شكستە گەورەیەی لە كاروانی وەرزشی مندا هەیە و بیرم ناچێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share