تەرمی فرسەت سۆفی دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان

فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر

بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان و پاش مەراسیمێك لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاكبسپێردرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم تەرمی فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر لە توركیاوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێخرا و بڕیارە (كەمێكی دیكە) بگاتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەوێ مەراسیمێكی بۆ سازبكرێت.

بڕیارە لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرسانی حكومی و كەسوكاری بەشداری بكەن.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین لە مەراسیمەكەدا وتەی هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەكەی پێشكەشدەكرێت.

دوایی كۆتایی هاتنی مەراسیمەكەش، تەرمی فرسەت سۆفی بۆ گۆڕستانی شێخ ئەحمەد دەگوازرێتەوە و لەوێ بەخاكدەسپێردرێت.

بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە كۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە دەرەوەی وڵات ڕاگەیەندرا، كە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیربوو.

فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو بووە پارێزگاری هەولێر.

دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە، مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە، دواتر ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.

فرسەت سۆفی، ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاریی یاسایی بوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات و لیژنەیەكیشی بۆ بەدواداچوونی كێشەی…
Total
0
Share