پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تێیدا هاتووە، لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فێڵ لە هاوڵاتیان دەكەن لە ڕێگای نوشتەو جادوو و فاڵگرتنەوەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە، چوار تۆمەتباری دیكە دەستگیركران و لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن بەكاریانهێنابوو.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

جێی ئاماژەيە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر هەمان دۆسیە نۆ تۆمەتباری دیكە لە شاری سلێمانی دەستگیركرابوون.

بابەتی پێشتر

لە مانگی ڕەمەزاندا.. بەم ڕێنماییانە خۆت لە تینوێتی بپارێزە

بابەتی دواتر

تینووت دەکەن.. لە ڕەمەزاندا خۆت لەم خواردن و خواردنەوانە بەدووربگرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێکی فێڵباز لە رەواندز دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، کەسێکی فێڵباز دەستگیرکراوە کە لەژێرناوی “شێخ هاروون”فێڵی لە خەڵکی کردووە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share