شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین بەڕێوەیە

كەشناسێکی عێراق پێشبینیدەكات شەپۆلێکی دیكەی تەپوتۆزی چڕ زۆربەی ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە.

حسێن ئەسەدی، کەسناسی عێراقی پێشبینیكردووە، ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممە کەشوهەوا جێگیربێت، بەڵام لە شەوی دووشەممەوە خێرایی با زیاددەکات و لە خۆرئاوای ئەنبار و نەینەواوە شەپۆلێکی تەپوتۆزی چڕ ناوچەکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو تۆزبارینە لە ئەنبار و موسڵ زۆر چڕدەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوە ڕوودەکاتە ئێران .

دەربارەی پلەكانی گەرماش كەشناسە عێراقییەكە پێشبینیكردووە، پلەكانی گەرما لە ڕۆژی دووشەممەدا بەرزببنەوە و لە سێشەممە نزمدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: 58 هەزار ئاوارەی عێراقی رووبەڕووی دۆخێکی قورس دەبنەوە    

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، 58 هەزار ئاوارەی عێراقی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و مەترسییە ئەمنییەکانەوە رووبەڕووی…
Total
0
Share