ئێران سزای بەسەر چەند بەرپرسێكی ئەمریكا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردووەتەوە، چەند بەرپرسێكی ئەمریكا خراونەتە لیستی سزاكانەوە كە پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤ ڕەفتاریان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ جێبەجێكردنی یاسا و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمریكا خراونەتە لیستی سزاكانەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كراوە دژ بەو تاوانانەی ئەمریكا هەڵویستیان هەبێت كە بەرامبەر بە ئێران ئەنجامدراون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەریەك لە جۆرج ویلیام كیسی بەرپرسی پێشووی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، جۆزیف وۆتڵ بەرپرسی پێشووی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، ئۆستن سكۆت میلەر فەرماندەی باڵای ئەمریكا لەو وڵاتە لە لیستی سزاكاندان.

ئاماژە بەوە كراوە، جۆ لیبەرمان، سیناتۆری پێشووی ئەمریكا لە لیستی سزاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: یەکێتیی ئەوروپا ئەرێنییانە بۆ پرسی رۆژئاڤا نزیکبووەتەوە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنییان هەیە سەبارەت بە پرسی رۆژئاڤا. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی…
Total
0
Share