وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: دەرفەتمان هەیە بۆ ئاشتی نابێت لەدەستیبدەین

بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی کۆتایهێنانی بە کردە سەربازییەکانی سەر کەرتی غەززەی ڕاگەیاند، هەروەها خاپوورکردنی تواناکانی حەماسی ئاشکراکرد کە پاڵپشتی بوون بۆ هێرشەکانی بزوتنەوەکە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی بنیامین نەتەنیاهو و وەزیری بەرگریی ئیسرائیلدا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن نەتەنیاهووە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “ئێمە دەرفەتی ئاشتییمان لەبەردەمدایە و پێویستناکات لەدەستیبدەین”.

بینی گانتس وتی، “هێرشە سەربازییەکانی سەر غەززە پێویستە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئاشتی و ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ئەو گرژییانە، نەگەڕانەوە بۆ بژاردەیەکی گونجاوی سیاسی بەمانای دووبارە گەڕانەوە بۆ ئەو هێرشانە دێت”.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، حەماس ئەمجارە توانی سەرکەوتووبێت بەسەر ئیسرائیلدا و وتی، قودس ناوەندی ململانێکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەبێت.

هەروەها لە تویتێکدا هەنییە سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد کە بە چەک و هاوکاریی دارایی پاڵپشتیی حەماسی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆم باراک لەبارەی دۆخی سوریا: پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئاشکرایدەکات، پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە و…
زیاتر ببینە

سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى “فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌”ى ده‌ستگیركرد

سعودیه‌ به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ (الأمر بالمعروف ‏والنهی عن المنكر)ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر…
Total
0
Share