نەوتی سپی هەرزانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لەبەنزینخانەكاندا دابەزی و دەڵێت، “یەك لیتر نەوتی سپی لە هەزار دینارەوە بۆ 900 دینار دابەزی”.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرماو سۆڵەی ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە خواست لەسەر نەوتی سپی زیادیكرد نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان گرانكرا و یەك لیتر نەوتی سپی گەیشتە هەزار دینار.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وتی، “لەگەڵ هەرزانبوونی نرخی بەنزینی نۆرماڵ نرخی یەك لیتر نەوتی سپی لە هەزار دینارەوە بۆ 975 دینار دابەزی و ئێستا نرخەكەی گەیشتووەتە 900 دینار و بەشێكی بەنزینخانەكان بە 925 دینار دەیفرۆشن”.

ئاماژەی بەوە كرد ،ئێستا پلەكانی گەرما بەرزبووەتەوە و خواست لەسەر نەوتی سپی كەمیكردووە و چاوەڕواندەكرێت نرخەكەی هەرزانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. کومان گەڕایەوە

بابەتی دواتر

بایرن لەگەڵ یاریزانێکی هۆڵەندی ڕێککەوتنی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘داعش لە سێگردکان’ـە

بە گوێرەی زانیارییەكان، چەند چەکدارێکی داعش لە شوان و شێخ بزێنییەوە بە زێی بچووک دا پەڕیونەتەوە بۆ سنووری…
Total
0
Share