لێدوانی سیمیۆنی پاش دۆڕاندنی ئەتلەتیكۆمەدرید بەرامبەر مان سیتی

دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆمەدرید، دانی بەوەدا نا كە مانچستەر سیتی یارییەكی باشی ئەنجامداوە و شایستەی بردنەوە بوون.

سیمیۆنی دڵتەنگە بەوەی شكستیان هێناوەو جەختی كردەوە كە لەسەرەتاوە بۆ بردنەوە یارییان كردووە.

🗣 “یارییەكی زۆر تاكتیكی بوو، هەردوو تیپەكە دەیانویست شێوازی خۆیان بسەپێنن.”

🗣 “ئەنجامەكە دڵتەنگی كردین، ئێمە دەمانویست براوەبین.”

🗣 “یارییەكە زۆر قورس بوو، بەرامبەر یانەیەك یاریمان كرد بەردەوام هێرش دەبات و كەسایەتییەكی بەهێزی هەیە.”

🗣 “زۆر قورسە تیپێكی دیکە وەک مان سیتی ببینیت، ڕاهێنەر سێ یاریزانی باش دادەبەزێنێت و سێ یاریزانی باشتر بخاتە جێگەیان.”

بابەتی پێشتر

لێدوانی گواردیۆلا دوای بردنەوەیان لە ئەتلەتیكۆمەدرید

بابەتی دواتر

دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share