کۆتا ئۆفەری بەرشلۆنە بۆ دێمبیلی چی بووە؟

عوسمان دێمبیلی ڕێکەوتی 30ی حوزەیران ماڵئاوایی لە بەرشلۆنە دەکات، بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەستی بە دانوستاندن کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نووسیویەتی، کۆتا ئۆفەری خوان لاپۆرتا و ماتیۆ ئالیمانی سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە بۆ دێمبیلی، بریتی بووە لە پێدانی سێ یەکی ئەو مووچەیەی ئێستا بەدەستی دەهێنێت.

لەو بارەیەوە ئۆریۆل دۆمینیک، ڕۆژنامەنووسی کەتەلۆنی ڕایگەیاندووە، “ئۆفەرە نوێیەکەی بارسا کە سێیەکی ئەوەیە یاریزانەکە لەئێستادا بەدەستی دەهێنێت، وا دەکات مانەوەی دێمبیلی لە پێکهاتەی چاڤی ببێتە بابەتێکی مەحاڵ، مەحاڵە بەو جۆرە بەردەوامبێت”.

دێمبیلی ساڵانە 30 ملیۆن یورۆ مووچە لە بەرشلۆنە وەردەگرێت، بەپێی گرێبەستە نوێیەکە ساڵانە مووچەی بۆ 10 ملیۆن کەم دەبێتەوە، ئەوەش ئەو بڕیارەیە کە لەلایەن خودی خۆی و موسا سیسۆکۆی لێپرسراوی کارەکانییەوە ڕەتکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری شکستیهێنا.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ر به‌له‌د وه‌لید-دا سه‌رکه‌وت و چووه‌ پله‌ی دووه‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌له‌د وه‌لید…
Total
0
Share